شیعره کانی عمر خیام به کوری به ده ستی ماموستا هه ژار
چوارخشته‌کییه‌کانی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام
مامۆستا هه‌ژار کردوویه‌ته کوردی
تیرێژ که به ڕۆژ و پێل به ده‌ریا دریا
له‌و ڕۆژه‌وه گوڵ پێکه‌نی، بولبول گریا
خوا نووسی له چاره‌ی ڕه‌شی ئێمه‌ش به‌شمان
ژینێکی هه‌ژاری پڕ له خۆزیا و بریا
گریا گولێ بۆ گوڵاو سه‌ر ئاگر نریا
ئه‌م بۆن و به‌رامه‌یه‌م نه‌بووبا بریا
نرخی هونه‌ر و جوانی یه ده‌یبا گه‌ردوون
کێ پێکه‌نی جارێکی، هه‌زار جار گریا
بێهووده‌یه بیر و خه‌م، دڵت خۆش که برا
پرسیار نه‌کرا، به‌شت درا هه‌رچی درا
تۆ هێشته نه‌هاتوویه جیهان ڕۆژی به‌رێ
ئه‌و ڕۆژه ده‌بوو بچیته ده‌ر، دیاری کرا
به‌س هه‌ڵ بخولێ به ده‌وری پیس و پاکا
تا که‌نگێ به شوین هه‌موو خراپ و چاکا
گه‌ر زه‌مزه‌می، یان دای بنێ ئاوی ژیانی
ناچاری ده‌بێ ڕۆچی به سینه‌ی خاکا
مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تا وێستا
ته‌وڕات و زه‌بوور، تا ده‌گه‌یه ئاوێستا
زۆر که‌س له ژیان دواوه زانایانه
بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستا
بیستوومه به‌هه‌شتێ هه‌یه حۆری تێدا
ڕووباری شه‌ڕابی پاکی ده‌ڕوا پێدا
من لێره مه‌ی و یارێ په‌یاکه‌م چ ده‌بێ؟
ده‌سکه‌وته‌که هه‌ر یه‌کن به هه‌ر دووک ڕێدا
ئه‌و ڕۆژه خودا سانی گیانی ڕانا
ده‌یزانی به کرده‌وه‌م، خودایه و زانا
هه‌ر خۆیه‌تی دایناوه هه‌ڵه و سه‌رپێچم
سووتانی جه‌هه‌نده‌می له‌به‌رچی دانا!؟
گۆیا له جه‌هه‌نده‌من ئه‌ڤیدار و مه‌ست
به‌م واته‌یه پێکه‌نیم و گۆستی خۆم گه‌ست
جێی چه‌ند که‌ری کوڵکنه ئه‌گه‌ر وابێ به‌هه‌شت
یان چۆل و بیابان و کپه وه‌ک له‌پی ده‌ست
بیرت دێ عه‌بای پێوه بوو جێ باری لم‌ت؟
ئه‌و بیری له ده‌ریای پڕ و پوچا نوقومت!
ڕیشت له دواوه هاته ده‌ر بوو به کلک
نینۆکی ده‌س و پێت خڕ و پڕ بوونه سمت
گێژی له خه‌یاڵات و گله‌ی به‌ختی ڕه‌شت
ڕابوێره هه‌تا به جارێ نه‌بڕاوه به‌شت
ده‌س بگره به به‌ندی سه‌ر و پرچی جوانێک
تا هه‌ڵنه‌وشێنراوه هه‌موو به‌ندی له‌شت
له‌و کۆشک و سه‌رایه دا که جه‌م جامی گرت
ڕێوی تره‌کیوه، مامز ئارامی گرت
بارام که هه‌موو ژیانی خۆی گۆری ده‌گرت
دیتت به چ جۆرێ گۆڕێ بارامی گرت؟!
ڕێم که‌وته گوڵستانه‌وه ڵای بولبولی مه‌ست
به چریکه‌یێ پێی گوتم گه‌لێ ڕاز و مه‌به‌ست:
تا گوڵ نه‌وریوه تا له‌شت نه‌بوه به گڵ
وه‌ک گوڵ به ده‌مێ، ده‌م به بزه و پیاڵه به ده‌ست
مه‌یگێڕ ده‌وه‌ره به‌خێری چاوی کاڵت
دڵ تینووه جه‌رگم ڕه‌شه چه‌شنی خاڵت
وا تۆبه به‌سه‌ر یه‌کا شکا وه‌ک پرچت
بۆم تێکه مه‌یه‌ک له ڕه‌نگی کوڵمی ئاڵت
ئه‌ی شووشه بنازم به دڵی خاوێنت
تاوم بده‌رێ به ئاوی خه‌م تاوێنت
ده‌ستم به‌ر ئه‌ده‌م له ئاره‌زووی دوور و درێژ
مه‌یگێڕ له‌وه‌لا ده‌ستی من و داوێنت
هاتوومه جیهان چم به چ کرد؟ تێ گه‌ی: هیچ
هه‌ر بنج و بناوانی جیهان ده‌رخه‌ی: هیچ!
ڕووناکیده‌رم، شه‌مم، که فووم لێ که‌ی:هیچ
نه‌ینۆکی ده‌سی جه‌مم، له به‌ردم دی: هیچ!
ئه‌و خوایه که گه‌ردوون و زه‌وی به‌رپا کرد
ئه‌و ڕۆژه مه‌کۆی ده‌رد و خه‌می په‌یدا کرد
وه‌ک ڕژد و چنۆک هه‌رچی به نرخ و جوانه
هێنای به په‌له و گورجێ ده‌خاکی ڕاکرد
ڕۆژگارێ مرۆ تیا ژیابوو، ڕابرد
ئاوێ بوو به جۆ دا چووه، با بوو، ڕابرد
هه‌رگیز مه‌ڵێ وابوو، واچوو، خۆش نایه‌ته‌وه
گه‌ر تاڵ و زه‌بوون ژیاوی، چا بوو ڕابرد
باش ڕێگه ده‌چووم یا خۆ گلابم ، ڕابرد
گه‌ر دووره‌په‌رێز بووم و ته‌با بووم،ڕابرد
ترسم هه‌یه بۆم بێته ژمار ڕۆژی ژمار
ئه‌و ژینه که بێ یار و شه‌رابم ڕابرد
له‌ش ناسک و لاوچاکی وه‌ها هه‌ن کچ و کوڕ
گوڵ دڕکه به‌رانبه‌ری بکه‌ی، بێکه‌سه دوڕ
گه‌ردوون که به دانسته ده‌یانکا وه‌ک شێت
تێکیان هه‌ڵ ده‌شێلێت و ده‌یان کاته‌وه قوڕ
ئه‌م گۆزه وه‌کوو من بووه، دڵدار و هه‌ژار
جارێکی دڵی خۆش بووه، سه‌دجار خه‌مبار
ئه‌و هه‌نگڵ و ده‌سگره‌ی له ملیا دیوته
ده‌ستێ بووه زۆر خراوه‌ته سه‌ر ملی یار
په‌ندێکی مناڵه‌که‌ت بده مامه‌ی پیر
با بازی به خاک و گڵ نه‌کا، ژیری به‌بیر!
بێژنگی له ده‌س ده‌رێنه! به‌س دای بێژێ
که‌لله‌ی سه‌ری پاتشا و میر و وه‌زیر
سه‌رخۆش به به مه‌ی، له سه‌ر ده‌راوێژه که‌سه‌ر
ئه‌م کورته ژیانه ڕێی خه‌مانی مه‌خه به‌ر
به‌س گێژ و نه‌زان و هێڕ به، خۆ تۆ زێڕ نی
ژێر خاک بکرێی، دووباره بت هێننه‌وه ده‌ر
دریژه ی ئه م با به ته له سه ر رای ئیوه به ریزانه گه ر داوکاری بکه ن من له سه ر چاوومی داده نیم و بلاوی ده که مه وه.