چیشتی کوردی --- کابان له ناوچه ی کوردستان
قه‌یسی و ڕۆن
-قه‌یسی تازه یان ویشک :500 گڕه‌م
-ڕۆن
-خوێ یان شه‌کر
قه‌یسێکه ده‌کولێنی،ناهێڵی زۆر بکولێ... که‌مێک نه‌رم بێ،که‌وچکێکی ئاو تێ دابمێنێ ڕۆنی تێ ده‌که‌ی و به دڵخوازی خۆت خوێ یان شه‌کری تێ ده‌که‌ی-
-ڕۆن
-خوێ یان شه‌کر
قه‌یسێکه ده‌کولێنی،ناهێڵی زۆر بکولێ... که‌مێک نه‌رم بێ،که‌وچکێکی ئاو تێ دابمێنێ ڕۆنی تێ ده‌که‌ی و به دڵخوازی خۆت خوێ یان شه‌کری تێ ده‌که‌ی-
------------------------------------------------------------------------------------------
------------------------------------------------------------------------------------------
پڵاو
برینج:4 په‌رداخ
ڕۆن
خوێ
نان یان په‌تاته
زریشک
که‌مێک زه‌عفه‌ران
له قابڵه‌مه‌یه‌کی گه‌وره دا ئاو ده‌کولێنی،دوای کوڵانی خوێی تێ ده‌که‌ی،ئێستا برینجه‌که ده‌شۆیه‌وه و تێی ده‌که‌ی-ئه‌گه‌ر برینجه‌که دره‌نگ ده‌کوڵێ له پیش دا له نێو که‌مێک ئاوی که‌ن نه‌رم بێت-
ئێستا که برینجه‌که نیوه نه‌رم بوو و کرمه‌ی له ددان هێنا-نابێ بهێڵی زۆر نه‌رم بێت- به سه‌له‌ی دا ده‌که‌ی و دایده‌ڕێژی بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی فڕێ ده‌ی.
له بنی قابڵه‌مه‌یه‌ک دا ڕۆن قرچ ده‌که‌ی، بۆ ساز بوونی بن کڕ نان داده‌نێی یان په‌تاته‌ی پاک کراو قاشی خڕ ده‌که‌ی و دایده‌نێێ.
نیوه‌ی ئیستیکانێک ئاو له سه‌ر بنکڕه‌که‌وه له قابله‌مه‌که ده‌که‌ی و که‌مێک قابڵه‌مه‌که ته‌کان ده‌ده‌ی .
ئێستا برینجه‌که‌ی تێ ده‌که‌ی.
ڕۆن به دڵخوازی خۆت قرچ ده‌که‌ی و یان دوای برینجه‌که یان کاتی تێ کردن به سه‌ری داده‌که‌ی و بنه‌که ی کز ده‌که‌ی و سه‌ری کیپ ده‌که‌ی بۆ ده‌م کێشان.
زریشک که‌مێک ده‌کوڵێنی نه‌رم بێ.له‌گه‌ڵ ڕۆن گه‌رمی ده‌که‌یه‌وه،قامکێک زه‌عفه‌ران له نیوه‌ی په‌رداخێک ئاوی گه‌رم ده‌که‌ی و دێڵی ره‌نگ بداته‌وه.
کاتی تێ کردنی برینجه‌که به زه‌عفه‌ران و زریشک ده‌یرازێنێوه.
---------------------------------------------------------------------
---------------------------------------------------------------------
سالاد ئۆلویه
په‌تاته:4 دانه‌ی وه‌سه‌ت
هێلکه:دوو دانه
سینگی مریشک:1 دانه‌ی گه‌وره-ده‌توانی له جیات سینگی مریشک تۆنی ماسی یان کالباسی مریشک به کار بێنێ-
خه‌یار شۆر،سۆسی مایۆنێز و ئاوی لیمۆ به ئه‌ندازه‌ی دڵخواز
هێلکه و په‌تاته و سینگی مریشکه‌که ده‌کولێنی.ئێستا هێلکه و په‌تاته‌کان پاک ده‌که‌ی و به کوتکێک-ماشێن ئه‌گه‌ر هه‌بوو-وردیان ده‌که‌ی،سینگی مریشکه‌که ڕه‌نده ده‌که‌ی و له‌گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵیان ده‌که‌ی.
ئێستا خه‌یار شوره‌که یان له ڕه‌نده ده‌ده‌ی یان ورد ده‌یئه‌نجنی و له‌گه‌ڵ سۆسی مایۆنێز و چه‌ند که‌وچکێک ئاوی لیمۆ تێکه‌ڵی مریشک و په‌تاته و هێلکه ورد کراوه‌کانی ده‌که‌ی و جووان لێکیان ده‌ده‌ی.
*هه‌تا خه‌یار شۆره‌که و سۆسه‌که زۆرتر بێ خۆشتره
*ده‌بێ له کۆتایی دا شتێکی یه‌ک ده‌ست ده‌ربێ
*بۆ رازاندنه‌وه ده‌توانی له ده‌نکی زه‌یتوون که‌ڵک وه‌رگری
*سالاد ئولویه زۆر له ئێنێڕژی دا ده‌وله‌مه‌نده و له‌گه‌ڵ نان ده‌خورێ
-------------------------------------------------------------------------------
-------------------------------------------------------------------------------
نیسکێنه
نیسک:3 په‌رداخ
ڕۆن
برینج: 1 په‌رداخ
په‌تاته :1 دانه بچووک
خوێ،بیبار،زه‌رده‌چێوه
ڕوبی ته‌ماته: چه‌ند که‌وچکێک
په‌تاته‌که ورد ده‌ئه‌نجنی و له‌گه‌ڵ پیواز و ڕۆن سووری ده‌که‌یه‌وه،خوێ و زه‌رده‌چێوه‌ی لێ ده‌ده‌ی.ئێستا له‌گه‌ڵ نیسکه‌که ده‌یکوڵێنی،که نیوه‌کوول بوون،برینجه‌که‌ی بۆ ده‌شۆیه‌وه و تێی ده‌که‌ی.ئێستا ئه‌گه‌ر پێت خۆش بوو له قولته‌کانی ئاخر دا بیبار و ڕوبی ته‌ماته‌ی تێ ده‌که‌ی
ئاوی نیسکێنه ده‌بێ وه‌ک شۆرباو زۆر بێ

شۆرباو گۆشت
گۆشتی مانگا یان مه‌ڕ به ئێسکه‌وه: نیو کیلۆ
نۆک یان له‌په: 1 په‌رداخ
پیواز:1 دانه وه‌سه‌ت
ڕۆبی ته‌ماته:چه‌ند که‌وچکێک
په‌تاته:3 دانه وه‌سه‌ت
زه‌رده چێوه،خوێ به ئه‌ندازه‌ی دڵخواز
گۆشت و پیوازه‌که سوور ده‌که‌یه‌وه،ئاڵات و زه‌رده‌چێوه و خوێ لێ ده‌ده‌ی. نۆکه‌که یان له‌په‌که به جوودا نیوه کووڵ ده‌که‌ی.په‌تاته‌کان قاشی خڕ ده‌که‌ی.گۆشته‌که نیوه‌کووڵ ده‌که‌ی، ئێستا نۆک و په‌تاته‌که‌ی تێ ده‌که‌ی. ئاوره‌که‌ی بۆ مولایم ده‌که‌ی تا ده‌کوولێ.له قولته‌کانی ئاخردا روبه‌که و ئه‌گه‌ریش خێی که‌م بوو لێ ده‌ده‌ی
شۆرباوگۆشت لوبیا و گێزه‌ریشی تێ ده‌کرێ
شۆرباو له‌گه‌ڵ نان تێ ده‌کوشی و ده‌یخۆی
ده‌توانی بۆ گۆشتی مریشکیش لێی نێێ

------------------------------------------------------------
------------------------------------------------------------
دۆڵمه
بۆ ٤ که س
-گه ڵا مێوی تازه؛ ٢٥٠ گڕه م
-گۆشتی ورد کراو-قیمه؛ ٢٥٠ گڕه م
-برینج؛ ١٠٠ گڕه م
-سه وزی دۆڵمه-جه حفه ری،شیوت،نه عنا،ته ڵخون و پیوازی شین-
-ته ماته؛ ٣ دانه ی گه وره
-پیواز ؛ ٢ دانه ی گه وره
-رۆن؛ ١٥٠ گڕه م
-خوێ و بیبار و ئاوی لیمۆ به ئه ن دازه ی دڵخواز
قوونچکی گه ڵاکان لێ ده که یه وه،ده یان شۆیه وه، له گه ڵ که مێک ئاو و خوێ قووڵتیکیان ده ده ی بۆ ئه وه ی نه رم بنه وه،دوایه به سه له ی دا ده که ی، دای ده نێی سارد بێته وه،ته ماته کان ده شۆیه وه و نێوه که یان هه ڵده کۆڵی،گۆشته که و پیوازه کان که مێک سوور ده که یه وه،برینج و سه وزیه که تێکه ڵیان ده که ی، ئاوی لیمۆ و خوێ و بیباره که تێکه ڵ ده که ی و سۆسێکی پێ ساز ده که ی،نیوه ی سۆسه که له نێو مه خلو ته که ده که ی
،له نێو قابڵه مه یه کی گه وره رۆن قرچ ده که ی و نێوه که ی به دوو قه د گه ڵا داده پۆشی،ئێستا دێنی مه خلوتی گۆشت و برینج و سه وزێکه له ناو گه ڵا که ده که ی و چوار قه د ده یپێچێوه-بۆ ئه وه ی نه کرێته وه دوو گه ڵا و بچووک بیپێچه وه-نێو ته ماته کانیش هه ر له و مه خلوته پڕ که و سه ری هه رکامان هه ر به پێستی خۆیان بنێوه-ده بێ سه ره که ی جوان ببڕی وه ک سه ری قابڵه مه
-ئێستا ته ماته کان و گه ڵاکانمان هه ڵپێچاوه ،هه موویان له نێو قابڵه مه که له په نای یه ک هه ڵ ده چنین، دوو سێ که و چکیان رۆن تێ ده که ین و دوایه ش په رداخێک ئاو،ده وری یا قاپێکی په ل له نێو قابڵه مه که و له سه ر دۆڵمه کان داده نێین -بۆ ئه وه ی نه کرێنه وه-و سه ری قابڵه مه که ده نێینه وه و له سه ر شۆعله ی وه سه ت دای ده نێین بکووڵێ٠
هه موو جارێ که ئاوه که ی ویشک بوو ئاوی تێکه وه هه تا ده کووڵێ٠له کۆتایی دا نیوه ی دیکه ی سۆسه که ی تێ ده که ین و که جوان هه ڵی مشت له سه ر ئاگره که دای ده گرین٠
نۆشی گیان
+ نوشته شده در ۱۳۸۷/۰۳/۱۹ ساعت 9:49 توسط زاگرس
|