كونسوڵی‮ ‬ئەمەریكا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان بە هەنگاوێكی‮ ‬گرنگ وەسف دەكات


عەدنان موفتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان پێشوازی‮ ‬كرد لە خاتوو لوسی‮ ‬تاملین كونسوڵی‮ ‬ئەمەریكا لەهەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬لەدیدارێكدا پرسەكانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتووی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەغدا و هەناردەكردنی‮ ‬نەوت لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كرا‮. ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان جەختی‮ ‬لەوە كردەوە هەنگاوەكان بۆ هەڵبژاردنەوەی‮ ‬خولێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬لە هەرێم بەبێ گرفت بەڕێوەدەچێت،‮ ‬لەبارەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغداش عەدنان موفتی‮ ‬گوتی‮: ‬پێویستە سەرجەم پرسەكان لەچوارچێوەی‮ ‬دەستوورو بەدیالۆگ چارەسەر بكرێن و روونیشی‮ ‬كردەوە هەناردەكردنی‮ ‬نەوت لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەپێی‮ ‬دەستوورو لەچوارچێوەی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت و گازی‮ ‬هەرێم بووەو خێرو بێرەكەشی‮ ‬بۆ تەواوی‮ ‬ئێراقییەكان دەگەڕێتەوە و هیواشی‮ ‬خواست ئەم هەنگاوە كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێ لەسەر‮ ‬یەكلایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا‮.‬
لەبەرامبەردا كونسوڵی‮ ‬ئەمەریكا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە بۆڕییەكانی‮ ‬ئێراق بە هەنگاوێكی‮ ‬گرنگ وەسف كردو هیواشی‮ ‬خواست پرسەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا لەرێگای‮ ‬دیالۆگ چارەسەر بكرێن و پێش كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە ئێراق هێزە سیاسییەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە جۆرێك لە ویفاق و پێكەوە ژیان لەنێوان خۆیان دروست بكەن بەمەبەستی‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬زیاتری‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە ئێراقدا‮.‬
هەر ئه‌مڕۆ سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان پێشوازی‮ ‬كرد لە فرانشیسكۆ ئێلیاس بالیۆزی‮ ‬ئیسپانیا لە ئێراق،‮ ‬لە دیدارێكدا كە سەلیم گراڤی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە ئیسپانیا ئامادەی‮ ‬بوو،‮ ‬پرسەكانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتووی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و پەیوەندی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەغداو پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە ئێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كرا‮.‬
سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان لە چەند روونكردنەوەیەكدا دەربارەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە ئێراق و ئامادەكاری‮ ‬بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاند،‮ ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬مەدەنی‮ ‬لە ئێراق دادەمەزرێ و كێشەكان لەبەر رۆشنایی‮ ‬دەستوور چارەسەر دەكرێن بەتایبەتی‮ ‬جێبەجێ كردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬و‮ ‬یاسا سەروەر دەبێ لە بەڕێوەبردنی‮ ‬ئێراقی‮ ‬تازە پێویستیمان بەدیموكراسیەتی‮ ‬تەوافوق هەیە‮. ‬سەبارەت بە هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانیش سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان رایگەیاند‮: ‬هەنگاوەكانی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمان بێ گرفت بەڕێوەدەچێت و هیواشی‮ ‬خواست سەرجەم دۆستان هاوكار بن لەسەرخستنی‮ ‬ئەم پرۆسەیە،‮ ‬سەبارەت بەو گرفتانەی‮ ‬لەنێوان هەرێم و بەغدا هەن عەدنان موفتی‮ ‬روونیكردەوە تاكە رێگای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬ئەم كێشانە بەدیالۆگ و لەیەكگەیشتن دەبێت‮.